پاسێک لە هیندستان وەرگەڕا و 37 کەس گیانیان لەدەستدا

15-11-2023
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە هەرێمی کشمیری هیندستان بەهۆی خلیسکان و وەرگەڕانی پاسێکەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 18ـی دیکەش بریندار بوون. 
 
رۆژی چوارشەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2023، پۆلیسی هەرێمی کشمیر کە ناوچەیەکی سەر بە هیندستانە رایگەیاند، لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک ناوچەی دۆدا پاسێک وەرگەڕاوە، بەوهۆیەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
لە رووداوەکەدا 18 کەسیش بریندار بوون، پۆلیسی ناوچەکە دەڵێن، "مەترسی هەیە" ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، بەرزبێتەوە. 
 
لەبارەی چۆنییەتی روودانی رووداوەکەشەوە، سونێل گوپتا، بەرپرس لە پۆلیسی کشمیر رایگەیاند، شۆفێرەکە بەهۆی "کەمتەرخەمی"یەوە خۆی بە بەشێک لە راگرەکانی تەنیشت رێگەکەدا کێشاوە. دەشڵێت، پاسەکە لە بەرزی 200 مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە. 
 
هاوکات، ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان راگەیاند و گوتی، "نزای باشبوونەوە" بۆ بریندارەکان دەکات و دەشڵێت، "حکومەت بڕی دوو هەزار و 400 دۆلار دەداتە کەسوکاری هەر کەسێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە و 600 دۆلاریش دەداتە هەر کەسێک کە بریندار بووە." 
 
ئامت شا، وەزیری ناوخۆی هیندستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'X' بڵاویکردەوە، "دڵتەنگم بۆ لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییانە." هەروەها دەڵێت کە هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە. 
 
بەهۆی خراپی و کۆنی رێگەکانییەوە هیندستان بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەندرێت کە زۆرترین رووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات. 
 
رۆژی 25ی تەممووزی ئەم ساڵ، بەهۆی وەرگەڕان و پاشان سووتانی پاسێکەوە لە هیندستان 25 کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
ساڵی 2021، بانکی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، 11٪ـی کۆی ئەو کەسانەی بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن لە هیندستانن. هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتبوو کە ساڵانە لە هیندستان لانیکەم 150 هەزار رووداوی هاتووچۆ روودەدەن، بەمەش ساڵانە بە بەهای لانیکەم 75 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی هیندستان دەکەوێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.