رووداو - هەولێر
له دواناوه‌ندییه‌كانی شاری ناشڤیڵى سه‌ر به‌ویلایه‌تی تێنه‌سی ئه‌مریكا زمانی كوردی ده‌خوێندرێ. له‌م شاره‌دا 15 هه‌زار كورد نیشته‌جێن و له ئه‌مریكا به كوردستانی بچووك ده‌ناسێندرێ. لانیكه‌م 100 هه‌زار قوتابی كورد له قوتابخانه‌كانیدا هه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، دامه‌زراوه‌ی میترۆ ناشڤیڵ بۆ په‌روه‌رده و فێركردن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ زمانی كوردی خسته لیستی زمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دواتر ده‌ستیكرد به‌لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خوێندن به‌زمانی كوردی بۆ ساڵی خوێندن فه‌راهه‌م بكات. كوردی ناشڤیڵ پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ دامه‌زراوه‌كه راگه‌یاند.
دكتۆر حه‌یده‌ر خزری به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی زمانی كوردی به (رووداو)ى رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه دامه‌زراوه‌ی میترۆ ناشڤێڵ بۆ په‌روه‌رده و فێركردن The Metro Nashville Public Schools زمانی كوردی په‌سندكرد و خستییه لیستی زمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆئه‌وه‌ی بخوێندرێت. ده‌شڵێت "ئێستا له قۆناخی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌ی خوێندنین بۆ زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكی نوێی ساڵی خوێندن ده‌ست به‌خوێندنی زمانی كوردی بكرێت".
دكتۆر خزرى له ساڵی 2011 مامۆستا بوو له كۆلێژی زمان و ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئاڕتوكڵو له مێردین. دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له ساڵی 2014 وه‌ك مامۆستا و ئه‌كادیمی چووه ئه‌مریكا. یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی زمانی كوردی له كۆلێژی بلوومینگتۆن Bloomington له زانكۆی ئیندیانا Indiana University دامه‌زراند. تاوه‌كو ئێستا 30 قوتابی زمانی كوردی هه‌ن. له ته‌ممووزی 2016 دا له‌گه‌ڵ قوتابییانی به‌شی خوێندنی زمانی كوردی سه‌ردانی زانكۆی ناشڤیڵ كرد و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هه‌ورامی سه‌رۆكی بنكه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین، پێشنیازی كردنه‌وه‌ی به‌شی خوێندنی ئه‌كادیمی زمانی كوردی‌یان كرد. خزرى ده‌ڵێت "دڵخۆشم زانكۆكه وه‌ڵامی ئه‌رێنییان پێداین و به‌روبوومی ماندووبوونه‌كه‌مان ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ری لێكه‌وته‌وه".
د. حه‌یده‌ر خه‌زری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كوردی شاره‌كه زۆر دڵخۆش بوون و ده‌ڵێت "هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌ڵه‌ی به‌هێزی كولتووری له رووی ئه‌كادیمییه‌وه دروستبكه‌ین بۆ خێزانه كورده په‌نابه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌زاری كرمانجی و سۆرانی ده‌ئاخڤن. بۆ ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌خۆش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی به‌هه‌ردوو شێوه‌زاره‌كه‌یه‌وه بخرێته نێو لیستی زمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
د.حه‌یده‌ر خه‌زری گوتیشی "كردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانكۆی ناشڤیڵ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه. دوای ئه‌مه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانكۆكانی سه‌ر به شار و ویلایه‌ته‌كانی ساندیاگۆ، كالیفۆرنیا، داڵاس تێكساس، واشنتۆن دی‌سی و لینكۆڵن نیبراسكا. به‌ڵام پێویسته داواكاری هه‌بێت، چونكه كورد له‌م ناوچانه ژماره‌یان زۆره و داواكارییه‌كه‌شیان به‌دڵنیاییه‌وه په‌سند ده‌بێت".
به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له شاری ناشڤیڵ زۆر دڵخۆشی كردووین. گه‌نج و لاوی كورد له‌م شاره‌دا به‌ئاسایی ده‌توانن زمانی دایكیان بخوێنن ئه‌مه هه‌نگاوێكی پێشه‌نگه بۆ كوردی تاراوگه هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێك ده‌بێت به‌وه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی زمانی دایكیان له‌یاد نه‌چێ".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ