رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ رایدەگەیێنێت، زیادبوونی شوێنەکانی فرۆشتنی فاستفوود و خواردنیان وا دەکات هەم دۆخی تەندروستیی تاک خراپتر بێت، هەمیش بارێکی زیاتر بکەوێتە سەر شانی حکومەت لەڕووی ئابوورییەوە.
ئەمڕۆ هەینی 26-6-2026 د. بڵند ئەحمەد، پسپۆڕی هەناو و دڵ بە رووداوی راگەیاند، خۆراک و خواردنەوەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدا نەبن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و بەتایبەتیش نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
ئەو پسپۆڕە جەخت لە خۆپارێزی دەکاتەوە و دەڵێ، خۆپارێزی باشترە لە چارەسەرکردن.
لە کۆتاییشدا گوتی: پێویستە حکومەت بیرۆکە نوێیەکانی جیهان وەربگرێت و کارئاسانی لەگەڵ سەنتەرە پزیشکییەکانی جیهان بکات بۆ ئەوەی لە کۆنگرەدا پێشکێشی پزیشکانی نێوخۆی بدات.


