وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: ئامادەین لەگەڵ عێراق کاربکەین بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە داراییەکان

15-03-2024
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، وڵاتەکەیان ئامادەیە لەگەڵ عێراق کاربکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسانکاریی بازرگانی و وەبەرهێنان. 
 
دوو هەفتەیە بانکی ناوەندیی عێراق ئامادەیی پێشانداوە، مامەڵە لەگەڵ چین بە یوان بکات. 
 
وانگ ویبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەو بارەیەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چین و عێراق هاوبەشی ستراتیژین کە لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکارییەکی سودبەخش و دۆستانەمان ئەنجامداوە. چین ئامادەیە لەگەڵ عێراق کاربکات بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە داراییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاسانکاری بازرگانی و وەبەرهێنان."
 
بەپێی داتاکانی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی ITC ساڵی 2023 ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق 49.7 ملیار دۆلار، کە 14.3 ملیاری هەناردەکردنی چین بۆ عێراق و نزیکەی 35.4  ملیار دۆلاریش هەناردەی عێراق بووە بۆ چین.
 
لە ساڵى 2019 عێراق و چین رێککەوتننامەیەکى فرەلایەنەیان لە پەکین واژۆ کرد، لە پاش دانوستاندنى نێوان عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى ئەوکاتی عێراق، لەگەڵ یی چیانگ، سەرۆکى ئەنجوومەنى دەوڵەتى چین. دیارترین خاڵەکانى ئەو رێککەوتنە ئەوەیە؛ چین بەشداری لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى عێراق بکات، لەبەرامبەردا عێراق نەوتی پێ بفرۆشێت.
 
 
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، پێشوازیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد

ترەمپ دوای ئەوەی لە کۆشکی سپی لەلایەن بایدنەوە پێشوازیی لێ کرا: ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن جۆ بایدنەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا. بایدن بە ترەمپی گوت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا هاوکاریی تەواوی دەکرێت. ترەمپیش گوتی: "ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە."