رووداو - پاریس
لە پاریس پرۆژەی "نیشتمان سێ" بەرهەمدەهێنرێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری پرۆژەکەیە، شه‌ش میوزیسیان و گۆرانیبێژێک، ئه‌لبوومێكی 10 تراكی تۆمارده‌كه‌ن.
هه‌ژار زه‌هاوی، ده‌رهێنه‌ری پرۆژه‌ی 'نیشتمان سێ دەڵێت، ''ئێمە ئامانجێکمان هەیە لە پرۆژەی نیشتمان، پرۆژەکەش سێ ساڵ جارێکە و ئەلبوومێک بڵاودەکەینەوە، پرۆژەکەش بۆ ئەوەیە میوزیکی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بناسێنین''.
پرۆژه‌ی ''نیشتمان یه‌ك'' له ساڵی 2013 و پرۆژەی "نیشتمان دوو" لە 2016 بەرهەمهاتن. هه‌ردوو پرۆژه له زیاتر له 50 كۆنسێرت لە سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شدارییانكردوه. لەم پرۆژەیە هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب علی گۆرانییەکان دەڵێت.
ئه‌یوب علی، هونه‌رمه‌ند دەڵێت "لەم پرۆژەیە بە چەندین زاراوەی جیاواز وەک: سۆرانی، کورمانجی، کەلهووڕی و زازاکی گۆرانی دەڵێم، هەرچەندە ئەرکێکی سەختە، بەڵام بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم و ئەمەش خزمەتێکە بۆ ناساندنی هونەر و کولتووری گەلەکەمان بە جیهان".
کارەکانی ئه‌لبوومی نیشتمان سێ بڕیاره له شووباتی ساڵی داهاتوو کۆتاییبێت و هه‌ر 10 تراكهکە به هه‌موو زاراوه كوردیه‌كانه‌وه بڵاوبکرێنەوە.


