رووداو دیجیتاڵ
خانمە هونەرمەندی بۆکانی، شەقایق فەخری جانی، یەکەم بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "هاوار" بڵاوکردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، سمکۆ فەیزی، هونەرمەندی میوزیکژەن، بە رووداوی راگەیاند: "خانمە هونەرمەند شەقایق فەخری جانی پێشتر کاری هونەری کردووە و بە شێوەی ئەکادیمی وانەی مۆسیقای خوێندووە لە ئەکادیمیای سەدەف لە بۆکان."
بە گوتەی سمکۆ فەیزی، ئەوە یەکەم کاری فەرمیی شەقایق فەخری جانییە کە بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەبێتەوە.
گۆرانیی "هاوار"، ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە و کاری دابەشکردنی میوزیک لە لایەن سمکۆ فەیزییەوە کراوە.
کاری میکس و دەرهێنانی لە لایەن عارف کەریمییەوە کراوە، سەعید تورابی وێنەی کلیپەکەی گرتووە.
ڤیدیۆ کلیپی "هاوار" بەرهەمی کۆمپانیای سەدەف ئارت پرۆداکشنە.



