رووداو دیجیتاڵ
هێلیکۆپتەرێکی گەشتیاریی لە ناوچەکانی سیبیریای رووسیا کەوتە خوارەوە و هەشت کەس لە رووداوەکەدا بێسەروشوێنن.
میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، هێلیکۆپتەرێكی گەشتیاری کە لە جۆری می 8ە لە ناوچەکانی نزیک نیمچەدوورگەی کامشاتکا لە سیبیریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 13 سەرنشین و سێ لە ستافی هێلیکۆپتەرەکەوە کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوتەی وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا تیمەکانی رزگارکردن هەر زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەشت لە سەرنشینەکانیان رزگارکردووە، کە دووانیان بە سەختی بریندارن، بەڵام تاوەکو ئێستا هەشت کەسەکەی دیکە بێسەروشوێنن.
وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە زۆربەی سەرنشینەکان خەڵكی مۆسکۆ و سانت پیتەرسبۆرگن.



