رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی جەماوەریی موجاهدینی خەڵقی ئێران، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕیوەچوو. کۆبوونەوەکە جگە لە ئەندامانی موجاهدینی خەلق، ژمارەیەک بەرپرسانی وڵاتانیش بەشداربوون.
کیس کەلۆگ، نوێنەری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ئۆکراینا بەشداری لە کۆبوونەوەکە کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد. نوێنەری ترەمپ گوتی، جیهان خۆی بۆ ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران ئامادە بکات.
کەلۆگ دەشڵێت، دەرفەتێک لە ئێران رەخساوە کە هەمیشەیی نییە و دەبێ سوودی لێوەربگیرێت، جگە لە هێزی سەربازی، دەبێ سوود لە گوشاری ئابووری و دیپلۆماتیکش وەربگیرێت.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، مۆڵەتدان بە کۆبوونەوەی موجاهدینی خەڵق، دەستێوەردانە لە کاروباری نێوخۆی ئێران، پشتگیریی تیرۆر و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیییە.
ئەمڕۆ گردبوونەوەی جەماوەریی ساڵانەی موجاهیدنی خەڵق لە پاریس بەڕێوەچوو، هەزاران لایەنگر و ئەندام و میوان لە گردبوونەوەکەدا بەشداربوون.
موجاهیدی خەڵق، حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی قەدەخەکراوی ئێرانە و کۆماری ئیسلامی ئەو حیزبەی خستووەتە لیستی تیرۆری خۆیەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ