لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپادا دوو کورد سەرکەوتن

10-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپادا دوو ژنی کورد سەرکەوتوون. یەکێکیان ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵە لە ئەڵمانیا و ئەوی دیکەش ئەڤین ئینجیرە لە سوێد. ژنە کوردێکی دیکەش دەڵێت، بە پلەی چوارەمی پارتەکەی سەرکەوتووە و دەکرێت جێگەی بەربژێرێکی سەرکەوتوو بگرێتەوە.
 
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا دەڵێت، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا نۆ کورد بەربژێربوون؛ لەو ژمارەیەوە بەگوێرەی دەنگی پارتەکانیان و ریزبەندی بەربژێرەکان، دووانیان سەرکەوتوون کە هەردووکیان پێشتر ئەندامی پەرلەمانەکە بوون و هەردووکیشیان لە ریزبەندی سێیەمی لیستەکانیان بوون.
 
ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ، تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی مەلەتێی باکووری کوردستانە و یەکێکە لە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا. ئەو ژنە کوردە لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتووە و پێشتریش بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بووە.
 
ئۆزلەم دەمیرەڵ 06ـی ئەم مانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پارتی چەپ هەمیشە ئەو پارت و فراکسیۆنە بووە کە لە پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ مافی میللەتە چەوساوەکاندا بووە و کاری بۆ مرۆڤایەتی کردووە. ئەو پارتە بوو کە بۆ نموونە کاتێک راستڕۆ پۆپۆلیستەکانی ئێرە، واتە نازییەکان، رەگەزپەرست و فاشیستەکان دژی بیانییەکان رق و کینەیان بڵاودەکردەوە، [پارتەکەمان] دەنگێکی دلێر بوو لەپاش ئەوانەی هێرشیان دەکرایە سەر".
 
ئوزلەم دەمیرەڵ ساڵی 1984 لە مەڵەتی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1989 لەگەڵ خێزانەکەی کۆچی کردووە بۆ ئەڵمانیا و لە زانکۆی بۆن، زانستە سیاسییەکان و مێژووی خوێندووە.
 
ژنە کوردە سەرکەوتووەکەی دیکە بۆ پەرلەمانی ئەورووپا، ئەڤین ئینجیرە کە لەسەر پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بەربژێر بووە و لە لیستی پارتەکەیدا کەسی سێیەم بووە.
 
ئەڤین ئینجیر، ساڵی 1984 لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە سوێد دەژی. ئەو ژنە کوردە ساڵی 2013 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئۆپسالا لەو وڵاتە تەواو کردووە و لە هەڵبژاردنی رابردوودا توانی لەسەر لیستی پارتەکەی بگاتە پەرلەمانی ئەورووپا.
 
گەشاو بیبانی، یەکێکی دیکە لە ژنە کوردە بەربژێرەکان بوو لەسەر لیستی پارتی چەپی فینلەند. 

 

گەشاو ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە پارتەکەی سێ کەس دەرچوون و ئەو لە پلەی چوارەمە، چوار هەزار و 600 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بیبانی کە خەڵکی سنووری پارێزگای کەرکووکە گوتی "جیاوازی دەنگم لەگەڵ سێیەم کەس، 250 دەنگە و دەکرێت یەکێک لە سەرکەوتووەکان نەچێتە پەرلەمان و من بچم".
 
پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە 720 کورسیی پێکدێت، ئەڵمانیا زۆرترین کورسی لە پەرلەمانەکەدا هەیە، کە 96 کورسییە.

 

ئەمەش ببینە:

هێمن عەبدوڵڵا و زنار شینۆ باسی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا و کاریگەرییەکانیان دەکەن 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە: Aurelien Morissard / AFP

پەیامێک لە سەرۆکی فەرەنساوە: پشت لە شەڕڤانانی کورد ناکەین

سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە وڵاتانی رۆژئاوا نابێت "ساویلکە بن" لەبارەی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵێنیش دەدات کە وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ناکات