رووداو - واشنتن
لەوەتەی عێراق بەو بارودۆخە ناهەموارەدا تێدەپەڕێت، باسکردنی سەربەخۆبوونی کوردستان لە نێو کۆبوونەوە نا فەرمییەکانی ئەمریکا روولەزیادبوونە و چاودێران و شیکەرەوە سیاسییەکان باس لە نزیکبوونەوەی دەوڵەتی کوردی دەکەن.
لە کۆبوونەوەی سەدان شارەزای رۆژهەڵات ناس لە واشنتن ، بەرپرسی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وارشۆی وڵاتی پۆلاند, پۆترێتی کوردستانی نیشانی هاوەڵەکانی ئەدا کە لەگەڵ هەندێ رێکخراوی تری ئەوروپا کاری لەسەر دەکەن، پۆترێتەکە بە ئاڵایەکی کوردستانەوە لێی نوسرابوو، ئێستا کاتیەتی؟
ئێستا کورد لە پارچەکانی کوردستان تاکە هێزی زەمینییە شەڕی چەکدارەکانی داعش دەکات ، هەر ئەم شەڕەش برەوی سیاسی زیاتری داوە بە پێگەی کورد و زیاتر لە جاران کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پشتە .
سنووری دەوڵەتی کوردستان کە زیهنی منداڵەکان تا ئەوانەش بەو ئاهەوە سەریان نایەوە، پڕە لە خەیاڵ و خەونی بەری رەنجی هەزاران کورد، بەڵام ئەو سنوورەش کە شەڕ دروستیکردووە، پێناچێت بێ قوربانیدان ئاسان تێکبدرێتەوە.



