تورکیا 5 فەرماندەی سەربازیی ئۆکراینی دەداتەوە زیلنسکی و رووسیا تووڕە دەکات

09-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ فەرماندەکانی وڵاتەکەی لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵەوە لە 8ـی تەممووزی 2023
سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ فەرماندەکانی وڵاتەکەی لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵەوە لە 8ـی تەممووزی 2023
نیشانەکردن ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ڤۆلۆدێمیر زیلنسکی، لە سەردانە یەک رۆژییەکەیدا بۆ تورکیا چەند مژارێکی پەیوەست بە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا، لەگەڵ ئەردۆغان باسکرد و ئەمانە بۆ جیهان ئاشکرا بوون. ئەوەی لەناکاو بوو، گەڕاندنەوەی پێنج فەرماندەی ئۆکراینی بوو لە تورکیاوە بۆ ئۆکراینا.
 
راگەیاندنی گەڕانەوەی پێنج فەرماندەی سەربازیی یەکەی ئازۆڤ لە تورکیاوە بۆ ئۆکراینا، هەواڵێکی لەناکاو بوو، کە پێشێلی رێککەوتنێکی نێوان رووسیا، ئۆکراینا و تورکیاشە.
 
زیلنسکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر گوتی، فەرماندەکانیان بۆ نیشتمانی خۆیان گەڕاندووەتەوە و بە پاڵەوان ناوی بردن.
 
ڤۆلۆدێمیر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی "لە کۆتاییدا چاومان بە پاڵەوانەکانمان کەوتەوە، پارێزەرانی ماریۆپۆل و ئازۆڤستال؛ گەڕاندنماننەوە نیشتمان. هەموو پاڵەوانانی ئەم جەنگە، بەرز دەنرخێنم کە توانیویانە بەرگری تەواو بکەن".
 
یەکەی ئازۆڤ ئەو سەربازانەی ئۆکراینا بوون بۆ ماوەی 3 مانگ لەنێو کارگەی ئازۆڤستالی شاری ماریۆپۆل مانەوە و شەڕی سەربازانی رووسیایان کرد، تاوەکو لە نێوەڕاستی مانگی ئایاری 2022 خۆیان بەدەست سوپای رووسیا دا کە ژمارەیان 1733 کەس بوو.
 
دواتر لە ئەیلوولدا لە ئاڵوگۆڕێکی زیندانیاندا 215 سەربازی ئۆکراینی بە نێوەندگیریی تورکیا و ئۆکراینا بەرامبەر 55 سەربازی رووسی، رادەستی ئۆکراینا کرانەوە؛ بەو مەرجەی، 5 فەرماندەی هێزەکە ببرێنە تورکیا و تاوەکو کۆتاییهاتنی جەنگ، رێگەیان نەدرێت بچنەوە ئۆکراینا.
 
رووسیا راستەوخۆ کاردانەوەی نیشاندا و ئۆکراینا و تورکیا بە پێشێلکاری رێککەوتن و چاوبەستنی رووسیا ناودەبات.
 
دیمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن رایگەیاند "گەڕانەوەی فەرماندەکانی ئازۆڤ لە تورکیا بۆ ئۆکراینا هیچ شتێک نییە جگە لە پێشێلکارییەکی راستەوخۆی مەرجەکانی رێککەوتنەکە. لایەنی تورکی و لایەنی ئۆکرایینیش بەشدارن لەم پێشێلکارییەدا".
 
ئۆکراینا و تورکیا تاوەکو ئێستا وەڵامی رووسیایان نەداوەتەوە؛ بەڵام کریملن ئەم هەنگاوەی تورکیا لە دۆستایەتییەکەی لەگەڵ رووسیا، بۆ مەیلی زیاتری ئەنقەرە بە لای رۆژئاوا و گوشاری ناتۆ لەسەری دەگەڕێنێتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.