دوای 70 ساڵ چین ساردترین زستان بەڕێدەکات؛ لە پەکین سەرجەم دەریاچە و رووبارەکان بەستوونی

06-01-2024
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
سەرماو سۆڵە و خلیسکێنەی سەر بەفر لە پەکینی پایتەختی چین
سەرماو سۆڵە و خلیسکێنەی سەر بەفر لە پەکینی پایتەختی چین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چین نزیکەی 70 ساڵە سەرمای لەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەیها کە کۆنترین و گەورەترین پارکی چینە سەرما و سۆڵە دەریاچەکەی کردووەتە یەک پارچە سەهۆڵ و بەستنی بووەتە دەرفەتێک بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر.
 
پەکینی پایتەختی چین لەم زستانە زیاتر لە 300 کاژێر، پلەی گەرمای 10 پلە ژێر سفر بووە. بەشێوەیەک هەر 30 دەریاچە و 100 رووبارەکەی پایتەختەکە بەستوونی.
 
ژانگ چیو هوان، خوێندکارێکە لەو شارە و دەڵێت، "[کەشوهەواکەی] زۆر تایبەتە لێرە کە لەگەڵ هاوڕێکەم خلیسکێنە دەکەین، خەڵکی زۆری هاتوون و زۆر خۆشە و پێشنیار دەکەم بۆ هەمووان بێن تاقی بکەنەوە."
 
ژێنگ لو، خوێندکارێکی دیکەیە لەو شارە باس لەوە دەکات، "ئەمە یەکەمجارمە لە پەکین و، بۆ یاریکردن هاتوومەتە ئەم هاوینەهەواری بەفرینە، هەرچەندە کەمێک ساردە، بەڵام کەشوهەوای ئەمڕۆ زۆر گونجاوە بۆ وێنەگرتن. بەڵێ، گەڕانێکی نایاب بوو. من زیاتر چێژم لەم پاسکیلە وەرگرت بەراورد بەوانی دیکە."
 
هاووڵاتییان پشووەکانی سەری ساڵ بە دەرفەت دەزانن و هەلێکی باشیان بۆ رەخساوە تاوەکو تۆڵەی رۆژانی پڕ کاریان بکەنەوە، ئەوەش بە گەڕانەوە بۆ سرووشت تاوەکو پشوویەکی کورت بدەن.
 
ژانگ چون ژو، کارمەندێکە لە پارکەکە گوتی، "راهێنان، راهێنان، راهێنان، هەموو رۆژێک لە ساردی بەڵام هەست بە سەرما ناکەین! کەش و هەوای ئێرە زۆر باشە، ئێمە هەموو زستانێک دێینە ئێرە. پێشبینیم نەدەکرد ئەم ساڵ شوێنەکە ئاوا پڕ بێت، قەرەباڵخی ئەم ساڵ زۆر زیاترە. خۆ دەیبینی! لە یادی مندا، ئەمە دەبێتە قەرەباڵخترین رۆژ بێت، هەمووی خەڵکی ئاسایین. من زۆر دڵخۆشم."
 
زیاتر لە هەفتەیەکە شەپۆلی سەرما باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی چینی داگرتووە. شەپۆلێک کە لە ساڵی 1951ـەوە وێنەی نەبووە. بەشێوەیەک لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ 40 پلە ژێر سفر دابەزیوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.