سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەکرێت

03-11-2022
محەممەد تەها
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارێک هەوڵی تیرۆرکردنی دەدرێت و بریندار دەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 03ی تشرینی دووەمی 2022، هێرش کرایەسەر عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان و تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە بریندار بوو..
 
بەگوێرەی میدیای پاکستان، عیمران خان فیشەک بەر قاچی کەوتووە و بریندارە و، ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانی نییە.
 
عیمران خانی تەمەن 70 ساڵ، بۆ ماوەی نزیکەی چوار ساڵ سەرۆکوەیرانی پاکستان بوو، ئەمڕۆ لەبەردەم لایەنگرانی لە شاری وەزیرستان لە پارێزگای پانجاب لە رۆژهەڵاتی پاکستان گوتارێکی پێشکێش کرد و لەکاتی گوتارداندا تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە.
 
عیمران خان کە پێش ئەوەی ببێتە سیاسەتمەدار، وەرزشڤانێکی ناسراوی وڵاتەکەی بووە و بۆ چەندین ساڵ کاپتنی هەڵبژاردەی پاکستان بووە لە یاریی کریکت، پێش ئەوەی ببێتە بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی دادی پاکستان.
 
لە نیسانی ئەمساڵ، عیمران خان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە متمانەی لێسەندەوە و دواتر خان، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت ئەو کارەوە بێت، بەهۆی ئەوەی سیاسەتێکی سەربەخۆی پەیڕەو کردووە و پێوەندییەکی دۆستانەشی لەگەڵ وڵاتانی رووسیا و چین هەبووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.