کۆنفرانسی چەند رێکخراوێکی جولەکە بە ناوی جەی ستریت لە واشنتن بەڕێوەچوو، جۆ بایدن، جێگری سەرۆک كۆماری ئەمەریکاش یەکێک بوو لە ئامادەبوان و گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا بایدن کۆمەلێک پرسی گرنگی پەیوەست بە کێشەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهانى باس کرد، بەتایبەت ئێران و ئیسرائیل.
لەربارەی گرينگی ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا، بایدن گوتی: "متمانەی ئیسرائیل بە ئەمریکا پاڵپشتێکی باشە جگە لەوە پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکات. ئەگەر ئیسرائیل نەبوایە ئیسرائیلێکی دیکەمان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان دروست دەکرد".
دەربارەی وڵاتی ئێرانیش، بایدن وزە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی جیهان ناوبرد و رایگەیاند:"ئەو وزە ئەتۆمییەی ئێران بەرھەمی دێنێ ھەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل، ھەروەھا ئاسایش و ئارامیی جیھان دەخاتە بەر مەترسی. پێویستە ئێران پلانی داھاتووی خۆی دیاری بکا ئایا لەسەر ئەو دوورەپەرێزی و ئاکامە خراپانە بەردەوام دەبێ، یان ئاراستەی سیاسەتی خۆی دەگۆڕێ و پەیوەندییە سیاسییەکانی بەھێزدەکات".
لەبارەی هەولەکانی ئەو وڵاتەش بۆ چارەسەرکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بایدن گوتی:"ھیچ زانیارییەکم لا نییە لەمەڕ وەستاندن یان چارەسەرکردنی پرۆگرامی وزەی ئەتۆمیی ئێران، پێویستە چاوەڕێی ھەنگاوەکانی پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکەین".




.jpg&w=3840&q=75)