رووداو - بەرلین
ژیان عومەر، پەرلەمانتاری
پارتی سەوز و بە رەچەڵەک کوردی رۆژئاوای کوردستان توانی پارێزگاری لە کورسییەکەی
لە پەرلەمانی هەرێمی بەرلینی ئەڵمانیا بکات.
لە
هەڵبژاردنەکەدا کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، ژیان عومەر بۆ جاری دووەم لەسەر یەک، بە
دەنگی راستەوخۆی دەنگدەرانی بازنەی ژمارە 3ی ناوەندی بەرلین هەلبژێردرایەوە.
بەپێی ئەنجامە
سەرەتاییەکان، ژیان عۆمەر 29٪ دەنگی راستەوخۆیی بازنەکەی بەدەستهێناوە و لە ریزبەندی
یەکەمی رکابەراکانی لە پارتەکانی دیکە دێت. بەم ئەنجامە جارێکی دیکە دەبێتە ئەندامی
پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکە، پارتی سەوز
توانیویەتی 14.3٪ی دەنگەکانی هەرێمەکە بەدەست بێنێت. ئەنجامەکانی دیکەی هەرێمەکە
بەم شێوەیەن:



