ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم هۆتێلێکی ترەمپ دەتەقێتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا

02-01-2025
تەنیا ئەحمەد
ساتی تەقینەوەکە
ساتی تەقینەوەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی جۆری سایبەرترەک کە کۆمپانیای تێسلا دروستی دەکات، لەبەردەم هۆتێلی نێودەوڵەتیی ترەمپ لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا تەقییەوە.
 
بەهۆی تەقینەوەکە، کەسێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، گیانی لەدەستداوە و "خەریکین تەرمەکەی دەردەهێنین،" ئەمە وەک بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند. 
 
جگە لەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، بەرپرسان دەڵێن 7 کەسی دیکەش لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە بە سووکی بریندار بوون و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە. 
 
ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین کەسی جیهان خاوەنی کۆمپانیای تێسلایە و کەسێکی زۆر نزیکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا. دۆناڵد ترەمپ خاوەنی هۆتێلەکەیە.
 
لە چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم باڵاخانەکەدا وەستاوە و لەپڕ دەتەقێتەوە، دواتر چەند یارییەکی ئاگرینیش دەتەقن.
 
دواتر ئیلۆن مەسک لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، هەموو شتێکی ئۆتۆمبێلە تێسلاکە ئاسایی بووە، تەقینەوەکە بەهۆی بڕێکی زۆر یاریی ئاگرین، یان بۆمب تەقیوەتەوە و پەیوەندی بە خودی ئۆتۆمبێلەکەوە نەبووە.
 
چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند، هۆتێلەکە دوای تەقینەوەکە داخراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە چۆڵیان کردبێت.
 
شایەتحاڵێک گوتی، کەسێکی نەناسراو تەقەمەنیی لەنێو سندووقی ئۆتۆمبێلەکە داناوە، بەڵام هێشتا حکومەتی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەمبارەیەوە نەبووە.
 
هۆتێلی ترەمپ 64 نهۆمە و 190 مەتر بەرزە، لە ساڵی 2008 کراوەتەوە.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ و مۆرگن ئۆرتگس، بەربژێر بۆ جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بەربژێری جێگری نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: پێویستە کورد پارێزراو بێت

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ژنێکی 42 ساڵی وەکو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان کرد. ژنە هەڵبژێردراوەکە لەبارەی کوردی رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەڵێت، "پێویستە دڵنیا ببینەوە کورد دەپارێزرێن."