رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی نیوەخول کە تێیدا پارتی کۆماری کۆنتڕۆڵی
کۆنگرێسی لەدەستدا، "هەنگاوێکی گەورە بوو بەرەو دواوە لە مێژوودا" بوو
بۆ ئەمریکا، هاوکات بەڵێنی گەڕانەوەیەکی بەهێزتری بە لایەنگرانی دا.
ترەمپ لە پەیامێکدا لە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە: "ئەمریکا بە ئەنجامەکانی
ئەم هەڵبژاردنەی دوایی، هەنگاوێکی گەورەی لە مێژوودا بەرەو دواوە نا؛ بەڵام
مەترسن، ئێمە دەگەڕێینەوە، گەورەتر و بەهێزتر لە هەر کاتێکی دیکە!"
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردنەکانی نیوەخول بوونە
هۆی ئەوەی پارتی دیموکرات زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران مسۆگەر
بکات، ئەمەش گەورەترین گورزی سیاسی بوو لە ترەمپ لە دوای دەستپێکردنەوەی خولی
دووەمی سەرۆکایەتییەکەی.

