ڤەنزوێلا تیکتۆک سزا دەدات؛ "بووەتە هۆی مردنی سێ کەس"

01-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی باڵای ڤەنزوێلا دەڵێت، بەهۆی چاڵنجێکەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار سزای تیکتۆک دەدات.
 
دادگەی باڵای ڤەنزوێلا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، تانیا دی ئامێلیۆ، سەرۆکی ژووری دەستووریی دادگەی باڵای ڤەنزوێلا "بەهۆی کەمتەرخەمی تیکتۆک لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی بابەتە بڵاوکراوەکان" بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار سزای تۆڕەکەی دا.
 
دادگەی باڵای ڤەنزوێلا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕە پارەیەی سزای تیکتۆکیان پێداوە لە سندووقێک بەناوی "سندووقی قوربانییانی تیکتۆک" هەڵیدەگرن و بۆ ئەو کەسانەی خەرج دەکەن کە بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. 
 
بڕیارەکەی دادگەی باڵای ڤەنزوێلا دوای ئەوە هات، بەهۆی چاڵنجێکەوە کە لەنێو مێرمنداڵانی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
چاڵنجێکە بریتی بوو لەوەی مێرمنداڵەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە داوایان لە یەکدی دەکرد بەشێوەی راستەوخۆ تێکەڵەیەک لە مادەی کیمیاوی تاقیبکەنەوە. 
 
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک کە لە لایەن کۆمپانیای بایدانسی چینییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و تاوەکو ئێستا لە ئەمریکای باشوور نووسینگەی نییە و چەندین جار لە لایەن وڵاتانی کیشوەرەکەوە بەدیاریکراوی بەڕازیل داوای لێکراوە، نووسینگەی بکاتەوە و پابەندی یاسا نێوخۆییەکانی وڵاتان بێت. 
 
لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڕەشەی لە تیکتۆک کرد کە ئەگەر "چاڵنجەکانی تاوانکاری" رانەگرێت ئەوا رێکاری زۆر تووندی بەرامبەر دەگرنە بەر.
 
بەشێک لەو ناوبانگەی کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک پەیدای کردووە، بەهۆی ئەو چاڵنجانەیە کە لە تۆڕەکە دەکرێن.
 
هەروەها چەندین جار تیکتۆک بەوە تۆمەتبار کراوە کە بەهۆی چاڵنجەکانەوە بەکارهێنەرانی رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە. 
 
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە 1.5 ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە و تەنیا لە ئەمریکا 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە چەندین وڵاتیش بەهۆکاری جیا جیا تۆڕەکە قەدەخە یان سنووردار کراوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری نێوان بولگاریا و یۆنان دوای بوونە ئەندامی بولگاریا لە ناوچەی شنگن

دوای بوونە ئەندامی لە ناوچەی شنگن بولگاریا ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات

بولگاریا و رۆمانیا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بە تەواوەتی بوونە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. دوای بوون بە ئەندامی لە ناوچەی شنگن، بولگاریا ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات