رووداو – live strong ئەو پیاوانەی، كە مووی رووخساریان پڕە، بە درێژایی مێژوو وەكو پیاوی بەهێز بینراون، هەرچەندە بوونی موو بەرێژەیەكی زۆر پەیوەستە بە هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن-ەوە، بەڵام لە هەمانکاتدا چەند هەنگاوێك هەیە، كە ئەگەر جێبەجێبكرێن یارمەتیدەردەبن لە زیادكردن و خێراكردنی هاتنی مووی رووخسار لە پیاودا. 1 - خواردنی دروست بخۆ و باش پشوو بدە، حاڵەتێكی روونە، كە ئەو كەسەی جەستەی تەندرووستبێت ئەوا مووشی تەندرووستە، خواردنی ئەو خۆراكانەی، كە پڕۆتینی زۆریان تێدایە وەكو ماسی، هێلكە و پاقلەمەنییەكان لە ژەمەكاندا و وەرگرتنی پشووی باش لە شەواندا دەبێتە هۆی زیادبوونی موو، لیۆنۆرا دۆچلی پسپۆڕی زانستی تریكۆلۆژی، كە تایبەتە بە تەندرووستی قژ دەڵێت "دوودڵی و پشوونەدان دەبنە هۆی هەڵوەرینی موو". 2 - خواردنی ئەو خۆراكانەی، كە ڤیتامینیان تێدایە و دەبنە هۆی زیادبوونی موو. جێفری بینابیۆ-ی زانای دێرماتۆلۆژی، كە ئەمەش زانستێكە لە تەندروستی موو ، لە نینۆك و پێست و نەخۆشییەكان دەكۆڵێتەوە ئامۆژگاری ئەو كەسانەی دەیانەوێت خێرا مووی رووخساریان بێت و دەڵێت دەبێت رۆژانە 2.5 میللی گرام بایۆتین ( ڤیتامین ) وەربگن. 3 – نیكۆتین كار لەسەر هەڵوەرینی موو دەكات و جەستەی ئەوانەی جگەرەكێشن ناتوانێت ماددەی خۆراكی پێویست بۆ هاتنی موو هەڵبمژێت. 4 - پێویستە رۆژانە رووخسار بشۆریت و هەفتانەش خانە زیادەكانی لاببرێ ( تەقشیربكرێت) ئەمەش دەبێتە هۆی كردنەوەی كونەكانی پێست و خێرا هاتنی موو. 5 – شێلانی رووخسار دەبێتە هۆی خێرابوونی سووڕی خوێن تێیدا و زوو گەیشتنی خۆراك بە مووكان، كە كار لەسەر خێرا هاتنیان دەكات. 6 – هەوڵبدە لەسەر رووخسارت نەخەویت لەبەرئەوەی نووستن لەسەر لایەكی رووخسار دەبێتە هۆی ئەوەی پەڵەی بێ مووی تێدا دەربكەوێت. 7 – رووخسارت بە ڤازلین یان رۆن چەور بكە و بۆ ماوەی 15 تاوەكو 20 خوولەك بەسەرییەوە بیهێڵەوە و دواتر بە ئاوی سارد رووخسارت بشۆوە.