بارەگای بارزانی: پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری هەڵکەوت عەزیز دەکەین

مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند. دو
مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند. دوای ئەوەی لە رێگەی بەغدا - بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-6-2026 هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بارەگای بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی هەڵکەوت عەزیز و تەواوی رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکات.
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەییشت."
هاوکات، "پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز و تەواوی رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت."

د. سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین."
لە پەیامەکەیدا، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو رۆژنامەڤانە دەربڕیوە و دەڵێت: "داواکارین خوای گەورە لێیخۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات." د. سەڵاحەدین بابەکر لە نزا و هاوخەمییەکەیدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز دەشڵێت: "داواکارین خوای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

تۆڕی میدیایی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو رۆژنامەنووسە لە رووداوێکی هاتووچۆدا."

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت: "هەڵکەوت ناوێکی هەرە دیاری نێو میدیای هەرێمی کوردستان و عێراق بوو و پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند."
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان خەم و پەژارەی قووڵی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو رۆژنامەڤانە دەربڕیوە و دەڵێت: "خوالێخۆشبێت پەیامنێرێکی چەلەنگ، بەسەلیقە و پیشەیی بوو، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان بەڕاست و دروستی و روونی."

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەواڵی کۆچی دوایی پەیامنێر (هەڵکەوت عەزیز)، خەمبار و دڵگران بووین."
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: "خوالێخۆشبوو لە ماوەی ئەرکەکەیدا تایبەت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوکارێکی زۆر باش و پیشەیی بوو لە گەیاندنی پەیامەکان. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین و یاد و یادەوەریان هەمیشە لە یادگەمان دەمێنێتەوە. خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سێبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت."

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی دوایین دیداری لەگەڵ هەڵکەوت عەزیز دەکات و دەڵێت: "بەداخەوە هێشتا 24 کاژێر تێنەپەڕیوە بەسەر دوایین دیدارمان."
شەخەوان عەبدوڵڵا باسی دوایین دیداری لەگەڵ هەڵکەوت عەزیز دەکات: "دوێنێ ئەم کاتانە گەڕامەوە ماڵەوە بینیم کاک هەڵکەوت لەماڵ دانیشتووە و وەک هەمیشە خەمی خەڵک و مووچەخۆرانی لەکۆڵ گرتووە و چاوەڕێی هەواڵێکی خۆش دەکات بۆ ئەوەی بیگوازیتەوە بۆ بینەران، بەداخەوە ئەمڕۆ کەرکووک و کوردستان و میدیایی کوردی و تۆڕی میدیایی رووداو میدیاکارێکی بەتوانا و راستگۆ و بەڕەوشتی لەدەستدا، لەسەرەتایی روداوەکەوە تیمێکی نووسینگەی خۆمان و هەڤڵانمان لەدیوانیە رەوانە کرد بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاربین بۆ چارەسەکردنی، بەڵام بەداخەوە گیانی پیرۆزی سپارد، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لەخانەوادە و تەواوی هاوکار و هاوپیشەکانی و خەڵکی کەرکووک و کوردستان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کاک هەڵکەوت بەبەهەشتی پان و بەری ببەخشێت."
.jpg&w=3840&q=75)
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "روحى جوانەمەرگ خوالێخۆشبوو كاك هەڵکەوت شاد بێت، جێگەی بەهەشت بێت، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و لە رووداو گشت هاوپیشەکانی دەکەین."

مەسرور بارزانی دەڵێت، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداوم لە بەغدا بیست.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت."

وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغداد بڵاو کردەوە و دەڵێت" نموونەی ڕۆژنامەنووسی چالاک و بوێر بوو".
شۆڕش ئیسماعیل، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری لێهاتوو پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین".
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەسایەتی پەیامنێرەکەی رووداو دەڵێت: "کاک هەڵکەوت ڕۆژنامەنووسێکی کارا، پیشەیی، دڵسۆز و خەمخۆر بوو بۆ مافی گەلەکەی. نموونەی ڕۆژنامەنووسی چالاک و بوێر بوو".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا شۆڕش ئیسماعیل نوسیویەتی: "لە پەروەردگار داواکارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و هاوڕێ و هاوکارانی ببەخشێت، و ڕۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات"

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز،
بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوخەمییەکی لەڕادەبەدەرمان بۆ بنەماڵەکەی هەیە."
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە نزا و هاوخەمییەکەیدا دەڵێت: "داواکارم لە خوای گەورە و میهرەبان، سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت و ئەمە دواکۆست و دڵتەنگییان بێت، داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات."


د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە پەیامێکدا بەبۆنەی گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز نووسیویەتی: "کاکە هەڵکەوت لە ماوەی کارکردنیدا، نموونەی رۆژنامەنووسی دڵسۆزی و پیشەییبوو و خزمەتێکی زۆری بە راگەیاندنی کوردی کرد، کۆچیدوایی ئەو، خەمێکی گەورەیە بۆ هەموومان."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی هەڵکەوت عەزیز دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا دەڵێت: "بۆ کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی رووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، کە بهداخهوه بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی دەکەم."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاک بوو، کە خزمەتێکی زۆری بە بواری میدیا کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڵکەوت عيزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکردەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوانی بەڕێزو ئازیز کاکە هەڵکەوت عەزیز؛ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕوداو؛ دەردەبڕین.".
پارێزگاری سلێمانی وێرای سەرەخۆشی خۆی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت"
.jpg&w=3840&q=75)
رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی هاوخەمیدا نووسیویەتی: "بهداخ و کەسەرێکی زۆرهوه ههواڵی كۆچی ژیانئاوایی میدیاکار و رۆژنامەنوسی چالاک بەڕێز (کاک هەڵکەوت عەزیز)م پێگەیشت. بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە سهرهخۆشی خۆم ئاڕاستهی خانەوادە و دۆستان و هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەم و هاوبهشی خهمی ههموو لایهكم و خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بەبەهەشت شاد بکات و سەبوری و دڵنەواییش بەماڵبات و کەسوکاری ببەخشێت."

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، هاوڕێ و هاوکارانی دەکات.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بەڕێز کاک هەڵکەوت عەزیزمان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی کاک هەڵکەوت لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین و هاوبەشی خەمیانین."
سەرۆکی یەکێتی نزا دەکات، خوای گەورە گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز ئاراستەی خانەوادە و دۆستانی رادەگەیێنێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵکەوت عەزیز)مان بیست كە لە رووداوێكی دڵتەزێندا گیانی سپارد."
دەشڵێت: "بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی خانەوادەو خزم و دۆستانیان دەکەم و لەخوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو، بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەكەیان بێت."

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بە توانا کاک هەڵکەوت عەزیز خەمبار و دڵگرانی کردین. لە قوڵایی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هاوکارەکانی لە تۆڕی میدیایی رووداو و هەموو هاوپیشەکانی دەکەم."
قوباد تاڵەبانی باس لەوە دەکات، "لەم ساڵانەدا کاک هەڵکەوت وەک پەیامنێرێکی ئازا و دڵسۆز هەوڵی دەدا راستگۆیانە هەموو زانیارییەکانمان لە بەغداوە بۆ بگوازێتەوە، هەربۆیە جێی خۆی لە دڵی هەموو لایەکدا کردبووەوە و ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن. لە خودای گەورە داواکارین روحی کاک هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت."