یانەی سلێمانی بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچەی مەترسی دابەزین، لە دەرەوەی یاریگە و هاندەرانی خۆی، دەبێتە میوانی یانەی نەجەف لە شاری نەجەف. سلێمانی دەیەوێ بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە هاندەرانی یانەکەی ئاشتبکاتەوە، کە ماوەی هەشت یارییە تەنیا سێ خاڵی بەدەستهێناوە و بیست و یەک خاڵی لەدەستداوە. یانەی نەجەفیش هەوڵ دەدات سوود لە هاندەران و یاریگەی خۆی وەربگرێت و یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنێت. لە یارییەکی دیکەدا یانەی نەفت بۆ بەرزکردنەوەی خاڵەکانی بۆ 37 خاڵ، میوانداری یانەی کەرکوکی دوا ریزبەندی خولەکە دەکات.