رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کارۆلاینا لە ئەمریکا، کە لە گۆڤاری (Science Signaling) بڵاو کراوەتەوە، دەریخستووە خواردنەوەی بەردەوامی کحول دەتوانێت کاریگەریی چارەسەریی بەرگری بۆ بەهێزکردنی جەستە لە دژی شێرپەنجە، بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز بکات.
توێژەران، بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی کحول رێژەی سەرکەوتنی چارەسەرییەکەی کەمکردووەتەوە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرێ شێرپەنجەییەکانی زیاد کردووە.
توێژەرانی زانکۆی کارۆلاینا لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکەن، خواردنەوەی کحول سەرکەوتنی چارەسەریی بەرگریی بە نزیکەی 50% کەم کردووەتەوە. ئاماری ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی سییەکانیان هەبوو دەریخست، ئەوانەی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە، کەمتر سوودیان لە چارەسەرییەکە بینیوە.
کحول چۆن سیستمی بەرگری تێکدەدات؟
- ژمارەی ئەو خانە بەرگرییانە (خانەکانی T) کە دەچنە نێو گرێ شێرپەنجەییەکەوە، کەم دەکاتەوە.
- چالاکیی ئەو خانانە لاواز دەکات و توانایان بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان کەم دەبێتەوە.
- وادەکات خانە بەرگرییەکان پرۆتینێکی دیکەی رێگر بەناوی (TIGIT) دەربدەن، کە زیاتر وەڵامدانەوەی بەرگری رادەگرێت



