ماراسۆنه‌كه‌ى به‌یرووت به‌رێوه‌ده‌چێت

08-11-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌یرووت
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

دوو یاریزانى باشوورى كوردستان له‌  ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌یرووت به‌شدارى ده‌كه‌ن كه‌ بریاره‌ له‌ رۆژى 12-11-2017 له‌ به‌یرووتى پایته‌ختى لوبنان به‌رێوه‌بچێت .

رێكخراوى لوبنان ماراسۆن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى ئاشكرایكردووه‌ ، رۆژى 12-11 به‌ به‌شدارى زیاتر له‌ 100 وڵات و نزیكه‌ى 50 هه‌زار راكه‌ر ماراسۆنى به‌یرووتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ چاپى پازده‌یه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت و سه‌رجه‌م كاره‌ لۆجیستیه‌كان بۆ  سه‌ركه‌وتنى ماراسۆنه‌كه‌ كۆتایهاتووه‌ .




ماراسۆنی‌ به‌یرووتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ساڵانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌ رابردووش ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ راكه‌رانى باشوورى كوردستان به‌شداربوون به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا دوو راكه‌رى باشوورى كوردستان به‌ فه‌رمى به‌شدار ده‌بن ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئامال خزر و ئه‌حمه‌د وریاى راكه‌رانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی ده‌بن .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە