له ساڵى 1988 له شارى سلێمانى له دایكبووه.
ساڵى 2010 به‌شى رۆژنامه‌نووسى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى ته‌واو كردووه
له ساڵى 2005 وه له رۆژنامه‌كانى (گۆرانى خوێندكاران ،چاو‌دێر، گهلاوێژنامه، سه‌رنج، ژیانه‌وه، ئاوێنه سپۆرت، گۆڤارى هه‌فتانه، رۆژنامه‌ى ئاسۆ، مهلاعیبى عه‌ره‌ب)ى كاریكردووه تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
له ساڵى 2010 له سایتى ده‌نگوباس و دواتر خه‌ندان و پاشتر به‌رپرسى مالپه‌رى خه‌ندان سپۆرت بووه .
له 1/1/2012 وه وه‌ك په‌یامنێرو پرۆدیوسهرى وه‌رزشى پۆرتالى رووداو تا ئێسته به‌رده‌وامه .
له ساڵى 2010 به‌شدارى له رووماڵى گواستنه‌وه پاڵه‌وانێتى یارییه وهزرشیهكانى پاله‌وانێتى وڵاتانى سه‌ربازى جیهانى له دیمهشقى سوریا كردووه .
ساڵى 2011 به‌شدارى له روومالكردنى ماراتۆنى ساڵانه‌ى به‌یروتى پایتهخى لوبنان كردووه وه‌ك به‌رپرسى راگه‌یاندنى شاندى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان .
ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر گه‌شتى وڵاتى لوبنانى كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى یارییه‌كانى ئه‌و یانه‌یه له جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا .
ساڵى 2011 به‌شدارى كۆنفراسى فیدراسیۆنى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهانى كردووه له تارانى پایته‌ختى ئێران –خاوه‌نى بروانامه‌ى ئه‌و فیدراسیۆنهیه.
ساڵى 2011 به‌شدارى له روومال و گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى یارى دۆستانه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى لێڤهرپوولى ئێنگلیزى و گه‌ڵاته‌سراى توركى له شارى ئه‌سته‌نبوڵ كردووه .
ساڵى 2012 به‌رپرسى راگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه له پاڵه‌وانێتى لاوانى عه‌ره‌بى له یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له عه‌مان-ئه‌رده‌ن .
ساڵى 2012 به‌شداری هه‌فتانه‌ى گه‌نجانى عه‌ره‌بى كردووه شارى خه‌لیل –فه‌له‌ستین
ساڵى 2012 به‌شدارى روومالكردنى پاڵه‌وانێتى یارییه هونه‌ره به‌رگرییه‌كانى كیشوه‌ره‌كانى ئۆرۆ ئاسیاى له تبلیسى پایته‌ختى جۆرجیا كردووه .
ساڵى 2012 یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى خۆرئاوایى ئاسیا بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان پۆلێنبه‌ندى وه‌ك راگهیندكار له نێو یه‌كێتییه‌كه‌ى كردووه وه‌ك میدیاكار .
ساڵى 2013 وه‌ك راگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیاى بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له شارى پونه –وڵاتى هندستان كردووه .
ساڵى 2013 به‌شدارى له روومالكردنى ماراسۆنى ساڵانه‌ى تبلیسى كردووه وه‌ك ته‌نها راگه‌یاندكارى كورد .
ساڵى 2014 له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى ئه‌رمینیا و فیدراسیۆنى هونه‌ره به‌رگرییه‌كانى ئه‌و وڵاته سه‌ردانى یه‌ریڤانى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته‌ى كردووه‌و چه‌ندین راپۆرت و دیدارى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداوه.
له ساڵى 2014 وه‌ك ته‌نها میدیاكارى كورد به‌شدارى له روومال و گواستنه‌وه‌ى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ئافره‌تانى جیهان له وڵاتى توركیا كردووه .
خاوه‌نى بروانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى فیدراسیۆنى باسكه‌ى جیهانه .