رووداو -سلێمانى
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى وێستهامى ئینگلیزى د‌یڤید مۆیسى سكۆتله‌ندى كرده راهێنه‌رى یانه‌كه .
یانه‌كه‌ى شارى له‌نده‌ن ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به فه‌رمى دانانى مۆیسى وه‌ك راهێنه‌ر ئاشكرا كرد پاش ئه‌وه‌ى یانه‌كه دوێنێ دووشه‌ممه بیلیچى له پۆسته‌كه‌ى دوور خسته‌وه ئه‌ویش به‌هۆى خراپى ئه‌نجامه‌كانى له پریمه‌رلیگ كه یانه‌كه‌ى له پله‌ى حه‌ڤده‌یه‌مه و خاوه‌نى ته‌نیا 9 خاڵه .
ده‌یڤید مۆیس راهێنه‌رى پێشووترى یانه‌كانى ئێڤرتۆن و مانچێسته‌ر یونایتد و ساندێرلانده بووه و له خولى یانه‌كانى ئیسپانیاش راهێنه‌رى سۆسیداى له ئه‌ستۆ گرتووه .



