زنجیرە درامایەکی میسری بەهۆی دیمەنی دەستدرێژی سێکسی رادەگیرێت

21-04-2021
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ڤاکسین
A+ A-
رووداو- هەولێر
 
دوای ئەوەی چەند دیمەنێکی دەستدرێژی سێکسی لە نێو زنجیرە درامایەکی میسری بەناوی "تاووس" بڵاوکرایەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی رێکخستنی راگەیاندن لە میسر راگیراو ستاف وبەرهەمهێنەری زنجیرە درامایەکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
 
هەر دوای نمایشکردنی ئەم ئەڵقەیەی زنجیرە درامای میسری، "تاووس"، کە دیمەنی دەستدرێژییەکەی تێدایە، لەلایەن خەڵکییەوە سکاڵا لە کەناڵەکەو ستافی زنجیرە درامایەکە بەرزکرایەوە، چونکە ئەوان پێیانوایە ئەم دیمەنانە نابێت لە کەناڵەکان نمایش بکرێت و خێزانی میسری ئەم  دیمەنانە ببینێت، بۆیە ئەنجوومەنی رێکخستنی راگەیاندن لە میسر بەدەم داواکارییەکانی خەڵکدا هاتووەو ئەم زنجیرە درامایەی راگرتووە.
 
هاوکات ئەنجوومەنی رێکخستنی راگەیاندن لە میسر دەشڵێت، کە ئەوان لەگەڵ ئازادی راگەیاندن و هونەر و داهێنانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت بنەماکانی خێزان لە میسر و کولتووری میسری بپارێزێت.
 
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین کەمپین بۆ راگرتنی ئەم زنجیرە درامایە راگەیێندراوە، هەروەها زۆرترین گەڕان لە گوگڵ لەسەر ئەم زنجیرە درامایە بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مونا زەکی خانمە ئەکتەری ناوداری میسری ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر راگرتنی ئەم زنجیرە درامایە لە تۆڕی ئینستاگرامی خۆی راگەیاندووەو نوسیوویەتی" من پاڵپشتی زنجیرە درامای تاووس دەکەم". هەروەها هونەرمەندان هیشام ماجید، خالید سەرحان، کەریم مەحجوب بە هاشتاگێک پاڵپشتی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی ئەم زنجیرە درامایە دەربڕیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە