رووداو دیجیتاڵ هونەرمەندی نێودار کەمال محەممەد ، لەگەڵ هونەرمەندی گەنج هێمن حەمەساڵح بەیەکەوە گۆرانییەکیان بە ناوی لێم ببوورە بڵاوکردەوە. گۆرانییەکە لە تێکستی سەعدون رەحمانی و ئاوازی موحسین ئەریوانییە، کلیپەکە لە شاری لەندەن وێنەی گیراوە، هونەرمەند هێمن حەمەساڵح بە رووداوی راگەیاند کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا بڕیاریان لەسەر ئەم بەرهەمە داوە. کەمال محەممەد هونەرمەندێکی دیار و بە ئەزموونە لە بواری گۆرانی و میوزیک، خەڵکی شاری سلێمانییە و ساڵانێکی زۆرە لە تاراوگە دەژی، هێمن حەمەسالح ، هونەرمەندێکی گەنجە و خەڵکی قەڵادزێیە و ساڵانێکە لە بەریتانیا دەژی.
کولتوور 06-10-2026هونەرمەند تەیار عەلی: سێ پەیامی سەرەکیمان لە بەرهەمی نەوێرم هەیە، یەکێکیان گەیاندنی جوانیی زمانی کوردییە بە جیهان