هونەرمەند کاوە شێخ نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزی بۆ دەکرێت

05-05-2021
هیوا سەڵاح
A+ A-
رووداو- هەولێر

کاوە شێخ هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد لە هەفتەی داهاتوودا لە بەریتانیا نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز و وردی بۆ ئەنجامدەدرێت و ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.
 
بەناز کاوێس ئاغا، هاوژینی هونەرمەند کاوە شێخ بەرووداوی راگەیاند" چەند مانگێک لەمەوبەر هونەرمەند کاوە شێخ تووشی پەتای کۆرۆنا بووەو دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا، گرفتە تەندروستییەکانی وەکو سەرئێشەو بێهێزی و گرفتی بینایی هەر درێژەی کێشاوەو پاش چەندین پشکنینی تیشکی بۆ سەری، دەردەکەوێت کە گرێیەکی گەورە لە ناو سەریدا هەیە و گرێیەکە زۆر نزیکە لە دەمارەکانی بینایی و جێگای دیکەی هەستیاری ناو مێشک، بۆیە کاوە شێخ ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە و ئامادە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری".
 
بەناز کاوێس ئاغا دەشڵێت" زۆر پروپاگەندە لەسەر نەخۆشی کاوە دەکرێت، هەروەها باس لەوەش دەکرێت کەوا پەیج و ئەکاونتەکانی کاوە هاککراوە، بەڵام کاوە ماوەیەکە لەبەر نەخۆشییەکانی نەیتوانیوە وەڵامی کەس بداتەوە، بۆیە لێرەوە داوا لە هەموو هاوڕێ و دۆستانی کاوە شێخ دەکەم، لە نزا و پارانەوە بێبەشمان نەکەن و دوعای خێر و چاکبوونەوەی بۆ بکەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە