رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا 231 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە/کەجەکە - پەیەدە/یەپەگە دەستگیر کردووە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی سێشەممە 26-11-2024 لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هێزەکانیان لە 30 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 231 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)/کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەستگیر کرد.
هەر لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی پارێزگاکان لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەی گومانلێکراوەکان دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ