رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند، سبەی شانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025) بڵاویکردەوە، شاندی ئیمراڵی کە ئەمجارە لە 7 کەس پێکدێن، سبەی بۆ سێیەمین جار، سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵی دەکاتەوە.
بەپێی دەم پارتی، شاندە 7 کەسییەکە پێکدێت لە؛ سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
وەک دەم پارتی دەڵێ، لەدوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان شاندەکە کاژێر 16:00ـی ئێوارە لە ئیستەنبووڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە سازدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ