prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری نێوخۆی تورکیا گرتەی ڤیدیۆیی ئەو پۆلیسەی شرنەخ بڵاودەکاتەوە کە لە ئاهەنگی نەورۆزدا پەشمەک دابەشدەکات و دەڵێت: "ئەو کارە هەستی هەموومانی جووڵاند."
رۆژی دووشەممە، 24-03-2025، عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "ئەو هاوکارییەی دوو پۆلیسمان بە ناوەکانی سینان بایدی و عەلی تەڵحە باڵباڵ لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە جزیر بەرامبەر پەشمەکفرۆشێکی نیڤشکان بەناوی بارش کردیان، هەستی هەموومانی جووڵاند. تەواوی پەشمەکەکانیان لێ کڕی و بەسەر منداڵانی ئەوێدا دابەشیان کرد".
وەزیری نێوخۆ لە پەیامەکەیدا رووی قسەکانی لەو دوو پۆلیسەی شرنەخ دەکات و دەڵێت: "سینان و عەلی تەڵحەی برام، شانازیتان پێوەدەکەم. ئێوە بەم کارەی کردتان هاوکات لەگەڵ ئەوەی دڵی بارشتان خۆش کرد، جارێکی دیکە رەسەنیەتیی و ویژدانی پۆلیستان نیشاندایەوە. لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم".
شەممەی رابردوو دیمەنی ساتی دابەشکردنی پەشمەک لەلایەن دوو پۆلیسەکەوە بەسەر منداڵان لە ئاهەنگی نەورۆز بڵاوکرایەوە.
مەنسور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە لە ئیستەنبووڵەوە رەخنەی لە حکومەت گرت بەوەی رێگە لە کۆبوونەوەی جەماوەریی جەهەپە دەگرێت، بەڵام لە ئاهەنگی نەورۆزی شرنەخ دا پۆلیس پەشمەک بەسەر خەڵکدا دابەش دەکەن.
مەنسوور یاڤاش دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان سەبارەت بەو پەشمەکفرۆشە نیڤشکانە، لە تۆڕی ئێکس گوتی: "من دواتر زانیم کە دوو پۆلیس هاوکاریی هاووڵاتییەکی نیڤشکانیان کردووە و لە دڵەوە پیرۆزباییان لێدەکەم. چاوەڕوانیم ئەوەیە هێزە ئاسایشپارێزەکانمان لە هەموو شوێنێکی وڵاتدا هەمان دلۆڤانی بەرامبەر هاووڵاتییانی خۆپێشاندەر نیشان بدەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ