تورکیا کۆنسووڵخانەی لە حەلەب کردەوە

20-01-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی 12ـی ئەم مانگە باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق کرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کۆنسووڵخانەی وڵاتەکە لە شاری حەلەبیش کرایەوە.
 
بورهان کۆرئۆغڵو، باڵیۆزی کاربەڕێکەری تورکیا لە دیمەشق، لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە حەلەب ئامادەبوو و بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: ''ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم کۆنسووڵخانەیە ئەوەیە، لە پێناوی بەیەکەوەژیانی دوو گەلدا کاربکەین''.
 
باڵیۆزی کاربەڕێکەری تورکیا لە دیمەشق گوتیشی: ''تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی حەلەب بگەڕێتەوە ئەو پێگەیەی لە مێژوودا هەیبووە''.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی 15ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی خۆی و حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا رایگەیاند، کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە 20ی کانوونی دووەم دەکرێتەوە.  
 
دەسەڵاتی ئەسەد رۆژی 8ـی کانوونی یەکەمی پار رووخا. ئێستا سووریا لەلایەن دەسەڵاتێکی راگوزەری بەڕێوەدەبرێت. دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد چەند وڵاتێک دوای چەندین ساڵ دووبارە باڵیۆزخانەکەیان لە وڵاتەکە کردەوە.
 

 



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە