مانگی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە

22-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا دەڵێت، مانگی رابردوو دوو ملیۆن و 171 هەزار گەشتیار سەردانی تورکیا و باکووری کوردستانیان کردووە.
 
محەممەد نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا رۆژی هەینی 21ی شوباتی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ژمارەی گەشتیاران بۆ وڵاتەکەی 6.06% بەرزبووەتەوە و ژمارەکە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 171 هەزار کەس.
 
بە گوتەی ئەو وەزیرە، ژمارەیەکی زۆر لەو گەشتیارانە خەڵکی ئێران، رووسیا و بولگاریا بوون، بە جۆرێک 240 هەزار و 643 گەشتیاریان ئێرانی، 203 هەزار و 733 رووسیایی و 165 هەزار و 792 گەشتیاریان بولگاری بوون.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، ساڵی رابردوو 62 ملیۆن و 269 گەشتیار سەردانی تورکیا و باکووری کوردستان کردووە؛ داهاتی گەشتیاری لەو ساڵەدا 61 ملیار و 103 ملیۆن و 419 دۆلار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە