رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 6 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر ببارێت و دەشڵێت، ئەگەری دروستبوونی لافاو و داخرانی رێگە هەیە.
رۆژی یەکشەممە 17-11-2024 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا لە ئێکس، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژی دووشەممە 18-11-2024 لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.
کەشناسیی تورکیا دەڵێت، ئەگەری هەیە لێزمەباران لە پارێزگاکانی مەڵەتی، سەمسوور، خارپێت، مووش، سێرت، شرنەخ، دێرسیم، چەولیگ، بەدلیس، جۆڵەمێرگ و ئێلیهی باکووری کوردستان ببارێت.
هاوکات لەگەڵ لێزمەباران ئەگەری بەفربارین لە سێرت، شرنەخ، دێرسیم، چەولیگ، بەدلیس، جۆڵەمێرگ و مەڕەشی باکووری کوردستان هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ئەردەخان، ئاگری، قەرس، وان، ئەرزینگان و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت.
هەر بەگوێرەی کەشناسی، هاوکات ئەگەری لێزمەباران لە پارێزگاکانی ئادانا، ئانتالیا، هاتای، عوسمانییە و مەرسینی تورکیاش هەیە و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە نێوان 12-14 پلەی سیلیزی بوو.
کەشناسیی تورکیا هۆشداریی داوە کە هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لە کاتی دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە زیانیان بەرنەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ