تەرمی گەنجێکی کورد لە دارستانێكی ئیستەنبووڵ دۆزرایەوە

دوێنێ کاژێر 01:22
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی گەنجێکی کورد کە لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستانەوە بۆ کارکردن چووبووە ئیستەنبووڵ، لە دارستانی بەلگرادی پارێزگاکە دۆزرایەوە.
 
فەخرەدین ئۆتەری تەمەن 33 ساڵ دوای ئەوەی رۆژی شەممە 15ـی ئاداری 2025 رۆژووەکەی شکاند، ئیدی هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نەبوو.
 
دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە (16ـی ئادار) تەرمی فەخرەدین ئۆتەر لە دارستانی بەلگراد لە ئیستەنبووڵ دۆزرایەوە، بۆ پشکنین و زانینی هۆکاری مردنەکەی، براوەتە دادپزیشکی ئیستەنبووڵ. 
 
بڕیارە دواتر تەرمی فەخرەدین بگەرێندرێتەوە شارۆچکەی گەڤەر و لەوێ بەخاک بسپێردرێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە