لە ئیستەنبووڵ کەسێک بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە خرایە زیندانەوە

12-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری دادگەی ئیستەنبووڵ کەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، خرایە زیندانەوە.
 
ئەو کەسە رۆژی 9ی تەممووز لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ، لەگەڵ شەش کەسی دیکەدا لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کرابوو.
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 11ی تەممووز، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان، لەو حەوت کەسە، کەسێکیان بە تۆمەتی ئەوەی ئەندامی رێکخستنی لاوانی پەکەکەیە، بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە. شەش کەسەکەی دیکەش ئازاد کران؛ لەوانەش سێ کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازاد کراون.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان بە نزیکەیی رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە و بانگەشەکردن بۆی، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

هاکان فیدان: هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا لە لاوازیمانەوە نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە لاوازی یان ناچاری نییە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ئەو هەنگاوە بنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا و ئێرانیش رۆڵی ئەرێنی دەگێڕن