رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەیلیکدوزوی ئیستەنبووڵدا بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 7-12-2024، لە باڵەخانەیەکی 14 نهۆمیدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەس بریندار بوون.
لە دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیلی پۆلیس و ئەمبوڵانس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.
پارێزگای ئیستەنبووڵ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیکرد، تەقینەوەکە کاژێر 7:30ی بەیانی لە گەڕەکی عەدنان کاهڤەجی (ناوچەی بەیلیکدوزو) روویدا.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای ئیستەنبووڵدا هەروەها ئاماژە بە گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە دراوە.
تیمەکان دەستیان بە گەڕان و پشکنین کرد بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە ئایا جگە لەو چوار کەسە، کەسی دی کەوتووەتە ژێر داروپەردوو یان نا.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بۆریی گازی سرووشتییەوە بووە. بەڵام هێشتا ئەنجامی دڵنیاکەرەوە لەمبارەیەوە نییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ