لە هاتای بەهۆی نەخۆشیی هاریی سەگەوە گوندێک کەرەنتین کرا

07-01-2025
هەوار ئیسماعیل
تیمەکان تابلۆی "ناوچەی مەترسیی هاری" ـیان لە دەروازەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی گوندەکە هەڵواسیوە.
تیمەکان تابلۆی "ناوچەی مەترسیی هاری" ـیان لە دەروازەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی گوندەکە هەڵواسیوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای هاتای ـی تورکیا بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هاریی سەگ، گوندێک کەرەنتین کرا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێك، کە رۆژی دووشەممە (6-1-2025) لەلایەن پارێزگای هاتای بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی دوو تووشبووی نەخۆشیی هاری لە گوندی چامسرای سەر بە شارۆچکەی کرکهان دەستنیشان کران، بڕیاردرا گوندەکە کەرەنتین بکرێت. 
 
بەپێی راگەیێندراوەکە؛ سەگێک کە هاووڵاتییەک بەناوی محەممەد ئاککوش خاوەنیەتی، گازی لە دوو کەس گرتووە کە تەمەنیان 10 و 52 ساڵە. سەگەکە لەلایەن کارمەندانی بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی شارۆچکەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە. نەخۆشی هاری لە سەگەکەدا دەرکەوتووە و دوای ماوەیەک مردار بووە. بەو هۆیەوە گوندەکە بە "ناوچەی مەترسیی هاری" دەستنیشانکراوە و کەرەنتین کراوە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە ڤاکسینیان لێدراوە و تەندروستییان باشە، بەردەوام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شارۆچکە و پزیشکی خێزانی پەیوەندیدارەوە چاودێری دەکرێن. 
 
تیمەکان تابلۆی "ناوچەی مەترسیی هاری" ـیان لە دەروازەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی گوندەکە هەڵواسیوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 چەند پەنابەرێکی سووریایی لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

تورکیا: 175 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 175 هەزار پەنابەری سووریایی کە لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان رایانکردبوو، لەدوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.