رووداو دیجیتاڵ
لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، له توركیا و باكووری كوردستان 137 كرێكار بههۆی رووداوه جۆراوجۆرهكان لهكاتی كاركردن، گیانیان لهدهستداوه.
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا ناسراو بە İSİG، راپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵی لهبارهی دۆخی كرێكاران له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردهوه. بهگوێرهی راپۆرتەكه، 137 كرێكار بههۆی رووداوه جۆراوجۆرهكان لهكاتی كاركردنیان گیانیان له دهستداوه.
لە راپۆرتی ئەنجوومەنەكهدا هاتووە، ئەو كرێكارانەی گیانیان لەدەستداوە، 135یان پیاو و 2یان ژنن. هەروەها 7 کرێکار کۆچبەرن و 2 کرێکارێکیش تەمەنیان لە نێوان 15-17 ساڵدا بووە.
بەپێی ئامارەکە، 17 لەو کرێکارانە لە ئیستەنبووڵ، 14 کرێکار لە زۆنگوڵداک، 7 کرێکار لە مانیسا، 6 کرێکار لە ئایدن، 5 کرێکار لە ئەنتاڵیا و 5 کرێکار لە هاتای گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکارەکانیش دەرکەوتووە، 29٪یان بە رووداوی هاتووچۆ، 19٪ بەهۆی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی باڵەخانە و 12٪یان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها 61٪ی کرێکاران لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و دارستان، 12٪ لە سێکتەری بیناسازیی، 15٪ لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن، 5٪ لە سێکتەری بازرگانیی و 9٪ لە سێکتەری کانزاکاندا گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی 31ی تەممووزی 2023، لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرایەوە، لە کۆی 16 ملیۆن و 413 هەزار و 359 کرێکاردا، تەنیا دوو ملیۆن و 421 هەزار و 940 کرێکار، ئەندامی سەندیکا پیشەگەرەکانن.
لە 11 مانگی ئەمساڵدا، 1696 کرێکار بەهۆی رووداوە جۆراوجۆرەکانەوە لەکاتی کارکردنیاندا گیانیان لەدەستداوە.
پارساڵ، له توركیا و باكووری كوردستان، هەزار و 843 كرێكار لهكاتی كاركردن، گیانیان لهدهستدابوو. بهگوێرهی ئاماری ههمان ئهنجوومهن، له ساڵی 2021دا، دوو ههزار و 170 كرێكار لە کاتی کارکردن گیانیان لهدهستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ