رووداو - هەولێر
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند "کەرکووک تەنیا هی کورد نییە و هی تورکمان و عەرەبیشە، ئەگەر ئاڵای کورد لەو شارە دانەگیرێت باجی خۆی هەیە".
لە گوتارێکدا لەکاتی بانگەشە بۆ دەنگی "بەڵێ" لە گشتپرسی هەمواری دەستوور، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی کرد لە کەرکووک.
ئه‌ردۆغان گوتی "هه‌ڵكردنی ئاڵای دووه‌م له كه‌ركووك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن دووفاقیه. ئێمه‌ش هۆشدارییان پێده‌ده‌ین كه‌ركووك ته‌نیا شارێكی كوردی نییه، به‌ڵكو شارێكی كوردی ، عه‌ره‌بی و توركمانیه".
ئەردۆغان راشیگەیاند "داوا له ئیداره‌ی كورد له باكووری عێراق ده‌كه‌م چاو به بڕیاره‌كەدا بخشێنێته‌وه. ئەگەر ئاڵاکە نەهێننە خوارەوە، باجی زۆر قورس ده‌بێت".
رۆژی دووشەممە 3-4-2017ـش ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە ئەنقەرە لەگەڵ بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی هەمان پرس کۆبووەوە.
داڕشتنەوە: حەکیم داود

.jpg&w=3840&q=75)

