Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکانی سووریا. وێنە: ئەرشیڤ

گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکانی سووریا. وێنە: ئەرشیڤ

سووریا25-09-2022

ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار هاوکاریی دارایی دەداتە سووریا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵزار زوبێر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

دڵزار زوبێر

رۆژی بڵاوکردنەوە

25-09-2022

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری فوراتەوە 2400 ماڵ لە دێرەزوور و رەققە زیانیان بەرکەوتووە
سووریا30-05-2026

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری فوراتەوە 2400 ماڵ لە دێرەزوور و رەققە زیانیان بەرکەوتووە

پشکنەری گشتیی ئەمریکا: داڕمانی هەسەدە بووە هۆی دیارنەمانی هەزاران کەسی سەر بە داعش لە سووریا
سووریا30-05-2026

پشکنەری گشتیی ئەمریکا: داڕمانی هەسەدە بووە هۆی دیارنەمانی هەزاران کەسی سەر بە داعش لە سووریا

لە دێرەزوور لافاو 4.5 هەزار هێکتار دەخڵودانی راماڵی و ئاو چووە دەیان ماڵەوە
سووریا28-05-2026

لە دێرەزوور لافاو 4.5 هەزار هێکتار دەخڵودانی راماڵی و ئاو چووە دەیان ماڵەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا دەڵێت، ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلار هاوکاریی دارایی دەداتە ئەو رێکخراوە بۆئەوەی لە پەرەپێدانی کشتوکاڵ و باشترکردنی ئاسایشی خۆراکدا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا خەرجبکرێت.
 
سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا لەڕێگەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکردووە بۆئەوەی هاوکاریی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و باکووری رۆژئاوای سووریا بکات کە لەلایەن رێکخراوەکەیانەوە چاودێری دەکرێت.
 
ئەوەش، وەکو رێکخراوەکە دەڵێت، دەبێتە پێنجەم هاوکاریی ئەمریکا لەو کاتەوەی کە سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە ساڵی 2013وە دامەزراوە. بەمەش، کۆی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو سندووقە دەگاتە 65 ملیۆن دۆلار لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا. هاوکات، بڕی ئەو هاوکارییەی کە بەخشەرە نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی ئەو رێکخراوەوە بە سووریایان بەخشیوە، دەگاتە 312 ملیۆن دۆلار.
 
جین پرایەر، جێگری یاریدەدەری ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لەوبارەوە دەڵێت، "وەکو یەکێک لە گەورەترین بەخشەرەکان بۆ سووریا، لە سەرەتای قەیرانەکەوە رێکخراوەکەمان پاڵپشتی بۆ سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا تەرخانکردووە، ئەوەش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک کە کلیلی سەرەکین لە پەرەپێدانی ئابووریی خۆجێیی و سەقامگیریی راستەقینە دەگەڕێننەوە نێو خێزانەکانی سووریا."
 
هاوکات هانی خەباز، بەڕێوەبەری سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا پێشوازی لە هاوکارییەکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، هاوکارییە نوێیەکەی ئەمریکا وا دەکات رێکخراوەکەیان "دەرفەتی مانادار" بە هاووڵاتییانی سووریا ببەخشێت.
 
سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە مانگی ئەیلوولی 2013 لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی بەخشەرەوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ سووریا دامەزرا. سندووقەکە کار لەسەر گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئابووریی سووریا دەکات و ئامانج لێی فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو، خۆراک، تەندروستی، کارەبا، پەروەردە و ئاسایشە. جگە لەوەش، کار لەسەر پەرەپێدانی کشتوکاڵ و خۆشگوزەرانیی خەڵکی سووریا دەکات.
 
جگە لە ئەمریکا، وڵاتانی دیکەی بەخشەری سووریا کە لەڕێگەی سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریاوە هاوکاریی سووریا دەکەن، بریتین لە ئەڵمانیا، ئیمارات، دانیمارک، سوێد، فینلاند، ژاپۆن، بەریتانیا، کوێت، فەرەنسا، ئیتاڵیا، تورکیا، هۆڵەندا و ئوردن.