رووداو دیجیتاڵ
بەهای لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلار ریکۆردێکی دیکەی تۆمار کرد و نرخی یەک دۆلار 10 هەزار لیرەی تێپەڕاند.
دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سووری بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی. رۆژی دووشەممە (10-7-2023) هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 10 هەزار و 100 لیرەی سووری لە بازاڕەکانی حەلەب فرۆشرا.
لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە، ئەمە یەکەمجارە بەهای یەک دۆلار بگاتە 10 هەزار لیرەی سووری. پێش دەستپێکردنی قەیرانی سووریا، لە ساڵی 2011ـدا، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 48 لیرەی سووری بوو.
رۆژی 10-07-2023 بانکی ناوەندیی سووریا نرخی فەرمیی لیرەی سووریی بەرامبەر بە دۆلاری لە 8 هەزار و 500 لیرەی سوورییەوە بۆ 8 هەزار و 800 لیرە بەرز کردەوە.
بەڵام لە بازاڕی رەشی دراودا، لە دیمەشق یەک دۆلار بە 9900 لە حەلەب بە 10 هەزار و 100 لیرە و لە ئیدلب بە 9880 لیرە، لە حەسەکەش بە 9920 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ