رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانیان لەو سنوورە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-12-2024، ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور، کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دایە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "تەواوی ئەو هەواڵانەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانمان لە شاری درێرەزوور ناڕاستن".
ئەنجوومەنەکە رایگەیاند: "هێزەکانمان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی هەرێمەکە و دانیشتووانەکەی جێبەجێ دەکەن".
دوای ئەوەی هێزەکانی سووریا لە 06ـی ئەم مانگە کشانەوە، ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنی خەڵکی دێرەزوور، شەڕڤانەکانیان چوونەتە شارەکەوە.
دوای 13 ساڵ لە شەڕی نێوخۆ و 24 ساڵ لە دەسەڵاتداریی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە، "رووخانی بەشار ئەسەد"ـیان راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ