رووداو - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ماف و پێگەی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، ئەگەری بوونی حکومەتی سووریا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات دەربڕی.
محەممەد جەواد زەریف لە گوتەیەکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەمریکا گرووپێک لە کوردی سووریا بەکاردەهێنێت" و لە هەوڵدان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا و سووریا کێشەی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا چارەسەر بکەن.
تورکیا لە بوونی هەسەدە و پێگەی بەهێزی یەپەگەی باڵی سەربازیی پەیەدە لەو هێزەدا نیگەرانە و ماوەی چەند رۆژێکیشە بەرپرسانی باڵای تورکیا هەڕەشەکانیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات زیادکردووە.
بەڵام ئێران ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بە چارەسەر نازانێت و پێیوایە ئەو کارەی ئەنقەرە دژی سەروەری سووریایە و ئاماژە بەوە دەکات، چارەسەری نەهێشتنی ئەو کێشەیە گەڕانەوەی سوپای سووریایە بۆ سنوورەکان.
لەوبارەوە محەممەد جەواد زەریف گوتی، "هەڵوێستی ئێمە زۆر روونە، ئێمە رامانگەیاندووە تەنیا رێگەی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی تورکیا، بوونی سەربازی حکومەتی ناوەندی سووریایە لە ناوچە سنوورییەکان و بەپێی رێککەوتنی ئادانا ئەو کارە دەکرێت. لەڕێگەی هەنگاونان دژی یەکپارچەیی و سەروەری سووریا ناکرێ ئاسایش دابین بکرێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئاسایشی ناوچەکەش دەڵێت "بەدڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای وایە، ئاسایشی ناوچەکە بە جێبەجێکردنی دوو خاڵ دابیندەکرێت. یەکەمیان، رێزگرتنە لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی هەموو وڵاتانی ناوچەکە و دووەمیش، پاراستنی مافی هەموو دانیشتووانە بەتایبەت خوشکان و برایانی کوردمان".
هەسەدە هاوبەشێکی گرنگی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە و لە تێکشکاندنی داعشدا رۆڵێکی گرنگی گێڕا، ئێستاش ئەو هاوبەشی و پێکەوەکارکردنە بەردەوامە، بەڵام زەریف پێیوایە ئەمریکا گرووپێکی کوردی سووریا بەکاردەهێنێت و وەک سەربازی خۆی سوودیان لێوەدەگرێت.
محەممەد جەواد زەریف لەوبارەوە رایگەیاند، "هەڵبەتە ئەم بابەتە، بابەتی گرووپێکی بچووکە و برا و خوشکانی کوردمان لە سووریا بەدڵنیاییەوە لەم هەنگاوە ناڕازین. برا و خوشکانی کوردمان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە عێراق بەشێوەی فەرمی ئەو سیاسەتەیان قبوڵ نییە. ئێمە هەوڵدەدەین بە هاوکاری لەگەڵ هەرێم و حکومەتی سووریا و هەموو گرووپەکانی کورد لە سووریا ئەو کێشەیە بە هاوئاهەنگی لەنێوان هێزە سەربازییەکانی سووریا و تورکیا و بێ دەردەسەری بۆ کورد و عەرەبی ناوچەکە چارەسەربکەین".

ئەو گوتانەی زەریف لەکاتێکدایە، تورکیا پێداگری له ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی سهربازیی بۆ سهر ناوچهی رۆژههڵاتی فورات دەکات و ئەمریکاش دەڵێت، هەر هەنگاوێکی تورکیا بەبێ هەماهەنگی ئەوان مایەی نیگەرانی جیدییە. ئێرانیش لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2011ـەوە پاڵپشتیکارێکی سەرەکی دیمەشق بووە.