رووداو- ئاژانسەكان
بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕ لە سووریا بۆ ماوەی دوو سال و نیو، رژێمی سووریا بۆ مانەوەی خۆی، پەنا بۆ هەموو رێگایەک دەبات، تەنانەت خەرجکردنی پارەی هاوولاتیانیش لە بانکەکان، ئەمەش بە هۆی نەمانی سامان لە خەزێنەی حکومەت و کۆشکی سەرۆکایەتیدا.
بە پشتبەستن بە کۆمەلێک نیشانەی بەرچاو، سەمیر سعفیان پسپۆری، ئابووری باس لە رووخانی رژێمی سووریا دەکات و دەلێت "کۆمەلێک نیشانە هەن کە ئاماژەن بۆ رووخانی رژێم، وەك: وەستانی وەبەرهێنانی گشتی و تایبەتی، وەستانی بەسەدان کارگەی گەورە و کۆمپانیای تایبەت و دەرچوونی گەورە بازرگانی ناوداری وڵات، لەگەل خەرجکردنی یەدەگی بانکی مەرکەزی و زێر و دابەزینی لیرەی سوری".
ئەم پسپۆرە ئابوورییە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئابووری سووریا بە دەست کۆمەڵێک کێشەی خنکێنەرەوە دەنالێنێ، لەوانە کێشەی بێکاری كە بەرزترین ئاستی تۆماركردووەو گەیشتووەتە 60%، ئاشکرای کرد کە خەزێنەکانی حکومەت بەتاڵن، تەنانەت بەشە تایبەتییەکەی کۆشكی سەرۆکایەتیش هیچی تێدا نەماوە، لەگەڵ دابەزینی بەرهەمی پترۆل بۆ ٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا ،لەکاتێکدا پێشتر توانای بەرهەم هێنانی ٣٨٠ هەزار بەرمیلی هەبوو.
شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیان وایە کە لە 19% سوورییەکان ئێستا لە ژێر هێلی هەژاریدا دەژین، لەو رێژەیەش 1% یان ماوەی ٣ ساڵە بەو شێوەیە دەژین.
بە گوتەی سعیفان، گەشتوگوزار لەو وڵاتە پاشەکشەی کردووە کە 12% ی قەبارەی ئابووری وڵات پێکدەهێنێت، ،لەگەڵ کارکردنی نزیکەی ملیۆنێک هاووڵاتی سووری کە ئەوانیش پشکی گەورەی ئەو زیانەیان بەرکەوتووە، لەگەڵ وەستانی وەبەرهێنانی بیانی و عەرەبی لەو کەرتەدا.
ئەوەشدەخاتەڕوو، بازرگانان دەستیان کردوە بە وەستاندنی کار و گواستنەوەی کارگەکانیان و دەڵێت:"هەموو ئەمانە وایان کردوە برسیەتی و نەبوونی لە وڵات بڵاو بێتەوە، لەگەڵ نەبوونی دەرفەتی کار و پێداویستییەکانی ژیان، کە ئەمەش کاریگەری هەبوە لەسەر وەستانی كەرتەكانی کشتوکاڵ و پیشەشازی".
سعفیان گوتیشی:" ئێستا رژێم لەسەر ئەو قەرز و سولفانە دەژێت کە لە هەندێ وڵاتەوە بۆی دێت، کار گەیشتووەتە ئاستێک، کە رژێم پارەی ئەو هاووڵاتیانەش بەکاربێنێ کە لە بانکەکانەوە دایان ناوە".
بە بروای سعفیان سەرەڕای نەبوونی هاوکێشەیەکی هاوسەنگی ئابووری، نەکەوتنی رژێم بە یەکجاری و نەبوونی هیچ دەسەلاتێکی بەسەر ئەو ناوچانەدا کە ئازاد کراون، بەڵام هاوولاتیانی سووریا ئەوانەی کە لە دەرەوە دەژین هاوکاری کەسوکاریان دەکەن لە ناو سورویادا، ئەمەش هاوکاربووە بۆ مانەوەی دۆلار لە بازارەکانی ئەو وڵاتەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ