رووداو دیجیتاڵ
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە دیمەشق و لە یەکەم پەیامیدا، هیوای بۆ سووریایەکی "خاوەن سەروەری، سەقامگیر و ئارام" خواست.
ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
ئەو هەروەها گوتی، هیوا بۆ سووریایەکی سەقامگیر راستەقینەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا "ناسکە". ئاماژەی بەوە کرد، کە "هیوایەکی نوێ دروستبووە".
وەزیرە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوە کرد، "زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسیم لە دیمەشق لەژێر ئەو ئاڵایەی کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەرزکرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 13 ساڵ نادیار بوو. ئێمە ئەم شوێنەمان 13 ساڵ لەمەوبەر جێهێشت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و رەفتارە تاوانکارییەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە بەرامبەر شۆڕشەکەی 2011. بۆ ماوەی 13 ساڵ، فەرەنسا پشتیوانیی خەڵکی سووریا بوو و لە هەمان کاتدا سەرکۆنەی تاوانەکانی رژێمی بەشار ئەسەدمان کردووە".
باسی لەوەش کرد، "تەنیا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لێرە لە دیمەشق هیچ هیوایەک نەبوو بۆ سووریاییەکان. خەڵکی شەهید دەکران، ئەشکەنجە دەدران، ئاوارە دەکران و دەردەکران. وڵاتەکە لە پێگە و شوێنی خۆیدا نەمابوو و دووچاری شەڕی هەمیشەیی و خوێنڕشتن بوو لە لایەن رژێمێکی ئازاردەرەوە کە لەسەر حکوم بوو. پێش کەمتر لە مانگێک، هیوایەکی نوێ دروستبوو".
ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای فەرەنسایە لە پاش رووخانی رژێمەکەی ئەسەد.
وێنەی گەیشتنی ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ دیمەشق. ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی پێکەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوەhttps://t.co/iWom8inkch pic.twitter.com/TAJbZqVpw3
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 3, 2025
هاوکات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش گەیشتە دیمەشق.
سەردانی ئەو وەزیرانە بۆ دیمەشق لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانە بۆ دانانی نەخشەڕێگەیەک بۆ داهاتووی سووریا و خەڵکەکەی لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد.
ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە دیمەشق و سەردانی زیندانی سیدنایای کرد
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 3, 2025
وێنە: Stefan Schneck pic.twitter.com/9UqHfUbo5j
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ