رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جێگرەوەی ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی تەقەدوومی لە پەرلەمانی عێراق دیاری کرد، کە شەممەی رابردوو کۆچی دواییکرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنەکە، رۆژی پێنجشەممە 30-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، پێنجشەممە یاداشتی هاوبەشی فەرمانگەی کردەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و فەرمانگەی یاسایی پەسند کرد، کە تێیدا ئەیمەن سەلاح حەموود محەممەد جغیێفی، لە هاوپەیمانی تەقەدووم دیاریکرا لە شوێنی پەرلەمانتاری کۆچکردوو مستەفا ئەحمەد عرسان مەشووت لە پارێزگای ئەنبار.
ئەیمەن جغیێفی، لە هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق لە بازنەی چواری پارێزگای ئەنبار ژمارە 28 هەبوو، شەش هەزار و 638 دەنگی هێنا بوو.
پەرلەمانتارەکە دەبێت لە پەرلەمانی عێراق سوێندی دەستووری بخوات، تاوەکو وەک پەرلەمانتار لە شوێنی مستەفا ئەحمەد عرسان مەشووت جومەیلی دەستبەکاربێت، کە دوای ململانێیەكی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشییەکەی، شەممەی رابردوو کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ