سێ ساڵ بوو تەقینەوەی هاوشێوە لە بەغدا رووی نەدابوو، تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەران وایانکرد هێزە ئەمنییەکان بە پلانەکانیاندا بچنەوە.
جەبار سەلمان ئەلعیساوی کە بە ئەبو یاسر و ئەبو عەبدوڵڵای حافز و ئەبو یاسر ئەلعیساوی بانگ دەکرێت پێشتر ئەمیری کەرتی باکووری بەغدای داعش بووە، لە لیستی داواکراوە یەکەمەکانی حکومەتی عێراق بووە و زیاتر لە دوو ساڵە چاودێری دەکرێت.
رۆژی هەینیی رابردوو، لە ئەکاونتێكیدا لەسەر تێلەگرام، چەکدارانی داعش بەرپرسیاریێتییان لە هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا راگەیاند.
جێگری خەلیفە و والی عێراقی داعش، لە ساڵی 1982 لە ناوچەی حسی سەر بە قەزای فەللـوجە لە ئەنبار لە دایك بووە، 4 هاوژینی هەیە، ئەلعیساوی پێشتر جێگر و والی باكووری بەغدای داعش بووە، دوای كوژرانی والی پێشووی سەلاحەددین، سەعب ناجی داود، ناسراو بە ئەبو عەزوز پۆستی والی سەلاحەدینی پێ سپێردراوە، دوای دەركردنی داعش لە عێراق لە كۆتایی ساڵی 2017 پۆستی ویلایەتی عێراقی وەرگرتووە، لە ناوەڕاستی ساڵی 2020 ئەلعیساوی سەرپەرشتیاری ویلایەتی عێراق و ویلایەتە دوورەكان بووە، جێگری خەلیفە و والی ئێستای عێراق و ئەندامی لیژنەی خەلافەت بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ