رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق وادە و مەرجەکانی وەرگرتنی راستەوخۆی بۆ دەرچووانی قۆناخی ئامادەیی بە بەشە جیاوازەکانەوە لە بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆکانی حکومیی راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق دەستپێکردنی پێشکێشکردن لەرێگەی کەناڵی راستەوخۆ بۆ خوێندنی ساڵی 2024-2025 لە بەشێک لە زانکۆکانی حکومەت راگەیاند کە رۆژی 8ـی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت.
پێشکێشکردنەکە بۆ ئەو کۆلێژانەیە کە وەرگرتن لەرێگەی کەناڵی راستەوخۆوە دەبێت، کە کۆلێژ و بەشەکانی پەروەردەی جەستەیی و زانستەکانی وەرزش، کۆلێژ و بەشەکانی شوێنەوار، کۆلێژەکانی هونەرەجوانەکان، بەشەکانی پەروەردەی هونەری، بەشەکانی زمانی کوردی لە زانکۆکان (جگە لە زانکۆی کەرکووک)، بەشەکانی زمانی تورکی، بەشی باخچەکانی ساوایان، بەشی پەروەردەی خێزانی، پیشەکانی هونەری لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی، کۆلێژنەکانی زانستە ئیسلامییەکان و فیقهـ، بەشی ئابووری ماڵەوە لە زانکۆکان، لەگەڵ کۆلێژی هونەری پراکتیکی لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی ناوەڕاست، دەگرێتەوە.
بانگەوازەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەرچووانی قۆناخی ئامادەییە بە بەشەکانی زانستی، زیندەیی، پراکتیکی و وێژەیی و هونەرەکان و پیشەیی و ئیسلامییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ