رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی دانیشتووانی جیهان نزیکەی 8 ملیار کەسە؛ بە گوێرەی ماڵپەڕی دیماند سەیج، 5 ملیار و 850 ملیۆن کەس بەکاربەری ئینتەرنێتن، لەنێویشیاندا 4 ملیار و 900 ملیۆن کەسیان بەکاربەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن.
هەریەک لەم بەکاربەرانە بە تێکڕا 6.6 تۆڕی کۆمەڵایەتیی جیاواز بەکاردەهێنن و بە تێکڕا 2 کاژێر و 35 خولەک کاتی بۆ تەرخان دەکەن. 5 باوترین تۆڕی کۆمەڵایەتی بریتین لە فەیسبووک، یوتیووب، وەتس ئەپ، ئینستاگرام و وی چات.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین بەکاربەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێدایە بریتین لە؛ چین بە یەک ملیار و 21 ملیۆن بەکاربەر. هیندستان بە 755 ملیۆن بەکاربەر. ئەمریکا بە 302 ملیۆن بەکاربەر. ئیندۆنیزیا 217 ملیۆن بەکاربەر و بەرازیل 165 ملیۆن بەکاربەر.
بە گوێرەی دانیشتووان؛ ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە؛ ئەمریکا 91٪، ئیندۆنیزیا 79٪، بەرازیل 77٪، چین 72٪ و هیندستان 53٪.
عێراق
بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی داتا ریپۆرتاڵ بۆ ساڵی 2023 کە شوباتی ئەمساڵ لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە 43 ملیۆن دانیشتووی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ 33 ملیۆن و 720 هەزار کەسیان بەکاربەری ئینتەرنێتن کە دەکاتە 74.9٪ـی دانیشتووان.
لەو ژمارەیە 25 ملیۆن و 530 هەزار کەسیان کە دەکاتە 56.7٪ـی دانیشتووان، بەکاربەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن. 50.1٪ـی ئەو بەکاربەرانە لە رەگەزی نێرن و 49.9٪یان مێن. هەر لە عێراق 45 ملیۆن و 760 هەزار مۆبایلی زیرەک لە عێراق ئۆنڵاین بوون لە سەرەتای ئەمساڵدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ